بەرەی بەرخۆدانی عێراق راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٢ ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین و جۆلان ئەنجام داوە.
بەرەی بەرخۆدانی عێراق بەردەوامە لە ئەنجامدانەوەی ئۆپڕاسیۆن بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین و سوریا.
بەرەی بەرخۆدانی عێراق دوێنێ شەو راگەیاندبوو کە ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر ٣ ناوچەی گرنگ لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام داوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر جۆلان ئەنجام داون.
جگە لەمانە، بەرخۆدان لە بەیانی زووەوە تا نیوەی شەوی پێنجشەممە زنجیرەیەک ئۆپڕاسیۆنی ئەنجام دا.
ئۆپڕاسیۆنەکان بۆ سەر جۆلانی داگیرکراو و ناوچەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دران.
بەرەی بەرخۆدانی عێراق جەختی لەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بۆ پشتگری لە گەل و بەرخۆدانی غەززە و لوبنان.
بەرەی بەرخۆدانی عێراق ماوەی چەند مانگێکە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە کەناری غەززە خاڵە گرینگەکانی سەر بە سەهیۆنییەکان دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی کرد لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لە فەرەنسا لە کاتی نوێژی بەیانیدا هەوڵی سووتاندنی مزگەوتێک درا.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی لوبنان کە رووبەرووی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە هاوکاری بە سەر ئاوارەکانی لوبنانی دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠١ هەزار و ٨٢٧ کەسیش بریندار بوون.